به پێی پێشبینیه‌كانی کەشناسی هەرێمی کوردستان له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه تا رۆژی هه‌ینی شه‌پۆڵێكی باران بارین و به‌فر بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه .
فازل ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكدا به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به گوێره‌ی پێشبینی كه‌شناسی، له دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆڵێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه سه‌ره‌تا له پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات دواتر ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه .
فازل ئیبراهیم راشیگه‌یاند: له رۆژی پێنجشه‌ممه بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ولاتی توركیاوه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌م هۆیه‌شه‌وه كه‌شه‌كه له باران بارینه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ به‌فر بارین به تایبه‌ت له شاری سلێمانی و ناوچه شاخاویه‌كان .
بەرێوەبەری گشتی کەشناسی راشیگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه باران بارین و به‌فر بارینه تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێ دوای ئه‌مه ته‌نها بارسته هه‌وایه‌كی سارد ده‌مێنێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.