Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:50

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی زه‌رد و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کۆده‌بێته‌وه‌

گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا
کوردستان TV
100%


نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی زه‌رد و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ و ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆو ووتووێژ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دواین هه‌ڵوێستی ووڵاتانی زلهێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.
 
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌‌ 4/12/2017 نووسینگه‌ی بەڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی زه‌رد و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.
 
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌‌كه‌ ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد وسڵاوورێزی جه‌نابی نێچرفان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێی راگه‌یاندن و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی به‌و دیداره‌ ده‌ربڕی.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆو ووتووێژ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دواین هه‌ڵوێستی ووڵاتانی زلهێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه‌ .

هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردنی ره‌وش و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی چاكسازی وگرنگی ته‌بایی  و یه‌ك ده‌نگی و به‌یه‌كه‌و كاركردنی لایه‌نه‌كان له‌ و قۆناغه‌دا   به‌شێكی تری قسه‌كانی به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی بوو .  

هه‌ریه‌كه‌ له‌ علی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئازاد كوره‌چی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئاڵان هورمز بریارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن و كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد تیشكیان خسته‌ سه‌ر كارووباره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و له‌ نزیكه‌وه‌ گو‌ێگرتن له‌ گیروگرفته‌كان و به‌ هاناهاتنیان و چۆنیه‌تی پیاده‌كردنی میكانزمی گونجاو و سیستمیكی به‌رێوه‌بردنی باش له‌ پێناو گه‌یاندنی باشترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان .

هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیی و به‌یه‌كه‌وكاركردن له‌ لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه‌كان به‌ گرنگ و پێویست زانرا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان .  
 
له‌ به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر تیشكی خسته‌ سه‌ر باروودۆخ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێن بۆ باشتكردنی دۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان له‌ گه‌ل ئه‌و باروودۆخه‌ سه‌خته‌ ئابوریه‌ی كه‌ كوردستان پێدا تیپه‌ڕ ده‌بێت كه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ باروودۆخه‌كه‌ كاتیه‌و تێده‌په‌رێت و گه‌لی كوردستان به‌ ئامانجه‌كانی ده‌گات، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نی كارگێری و به‌رێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكان و كاركردن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی میكانزمی باشتر بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان كه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له‌ ناو ده‌ست باروودۆخه‌كه‌ تێده‌په‌رێت و ئیداره‌ هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی خه‌لكی كوردستاندایه‌ و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه‌ بۆ گه‌یاندنی باشترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان .

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.