رەجەب تەیب ئۆردوگان وا پێشبینی داكات كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەیەوێت سزای توركیا بدات بەهۆی گوێنەگرتن و جێبەجێنەكردنی سیناریۆیەكانی ئەمریكا.
ئۆردوگان لە لێدوانێكدا لە بەردەم چالاكوانانی حزبەكەی پارتی عەدالە و گەشەپێدان لە شاری ئاگری لە رۆژهەڵاتی توركیا رایگەیاند كە ئەمریكا هەوڵ دەدات سزامان بدات و وێنەی توركیا ناشرین بكات چونكە بەدوای ئەو سیاسەتانە ناكەوین كە ئەوان دایانڕشتووە لە رێگەی كەسانێك لە ناو وڵاتی ئێمەدا .
ئەوان كار دەكەن لە رێگەی لایەنگرانی فەتحولڵا گولەن ، بەڵام دەبێ ئەوە باش بزانن كە ناتوانن ئێمە هەڵخەڵەتێنن . ئۆردوگان ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێك لەو هەڕەشە و درۆیانە بەشێكە لەو سیناریۆیەی ئەمریكا كە ئامانجی تەنها تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگەیە . سەرۆكی توركیا تەئكیدی كردەوە كە هەموو پیلانەكانی دژ بە وڵاتەكەی بە شكست كۆتایی پێدێت ، هیچ كەسێك ناتوانێت چۆك بە توركیا دابنێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.