هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا٨٣ هاووڵاتی عێراقییان ده‌ستگیركرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له سووریاوه هاتبوونه نێو خاكی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه وه‌رگیراون، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگریی پشكنینیان له ته‌رمینالی پاسی شارۆچكه كركهان ئه‌نجامداوه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پشكنینه‌ش، ٨٣ هاووڵاتی عێراقی ده‌ستگیر كران كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له سووریاوه هاتبوونه نێو خاكی توركیا.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه ده‌ستگیركراوه‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كۆچبه‌رانی پارێزگای هاتای ده‌كرێن.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.