له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی پازده‌هه‌می خولی كالچۆ یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنای كرد.
له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه ئه‌نته‌ر به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌هێرشبردن بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میوان كرد تا له‌خوله‌كی بیست‌و یه‌ك یاریزان ئیڤان بریسیچ توانی گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ ئه‌نته‌ر به‌ده‌ست بێنێت.
دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میوان به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی سی‌و هه‌شتی یاریه‌كه ماورۆ ئیكاردی گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی ئه‌نته‌ر تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به‌كۆتا هات.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه فشاره‌كانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر بۆ سه‌ر گۆڵی كیڤۆ ڤیرۆنا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت ئیڤان بریسیچ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می ئه‌نته‌ری تۆماركرد، سێی خولهك دوای ئه‌م گۆڵه میلان سكرینیار توانی گۆڵی چواره‌میش بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات.
له‌كۆتایی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی زیادكراو یانه‌ی ئه‌نته‌ر له‌رێگه‌ی یاریزان ئیڤان بریسیچ گۆڵی پێنجه‌می له‌یاریه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا كه به‌هه‌مان شێوه هاتریكی خۆی بوو له‌یاریه‌كه‌دا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی ئه‌نته‌ر به‌كۆكردنه‌وه‌ی سی‌و نۆ خاڵ هاته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و بهخالێك پێش یانه‌ی ناپۆلی كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.