Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:12

میلواکی باکس له‌ تیپی ساکره‌مێنتۆ کینگسی برده‌وه

شانزه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی میلواكی باكس به‌ سه‌دونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوچوار خاڵ له‌ تیپی ساكره‌مێنتۆ كینگسی میوانی برده‌وه.

یاریه‌كه‌ له‌ هۆڵی هاریس برادلی سێنته‌ر له‌ شاری میلواكی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ هه‌ر چوار ماوه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ ململانێیه‌كی توندی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان.

له‌ كۆتاییدا، تیپی میواندار به‌ جیاوازی پێنج خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی گه‌یانده‌ سیی و سێ خاڵ.

هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان ئه‌نتیتۆ كۆمپۆ سیی و سێ خاڵی بۆ میلواكی تۆماركرد، كریس میدلتۆنی هاوكاره‌كه‌شی بیستوپێنج خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان زاك ڕاندۆف بیستودوو خاڵی بۆ ساكره‌مێنتۆ تۆماركردو تیپه‌كه‌شی شانزه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.