ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سێکتەری پەروەردەدا و بەمەبەستی ھاوکاریکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییانی تایبەتدا، جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی 198 قوتابی کرد.
ھاوکات، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، قوتابیانی دوو قوتابخانەی بنەڕەتی لە کۆیە بەسەرکردەوە و جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی 330 قوتابی قوتابخانەکانی رۆژھەڵاتی بنەڕەتی و دووی رێبەندانی بنەڕەتی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.