Erbil 7°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 22:17

سوپای یه‌مه‌ن : ئه‌و مووشه‌که‌ی ئاراسته‌ی شاری ئه‌بو زه‌بی کرابوو له‌ باکووری یه‌مه‌ن، که‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌

ئیمارات ده‌نگۆی حوسییه‌كانی به‌درۆخسته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سوپای یه‌مه‌ن رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه‌ حووسییه‌كان ئاراسته‌ی شاری ئه‌بو زه‌بی-یان كردبوو له‌ باكووری یه‌مه‌ن، كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، ده‌سته‌ی فریاكه‌وتن و قه‌یرانه‌كانیش له‌ ئیمارات، ده‌نگۆی حووسییه‌كانی له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، به‌ درۆ خسته‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا ئه‌شره‌ف ، گوته‌بێژی ناوچه‌ی شه‌شی سه‌ربازی سوپای یه‌مه‌ن، رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه‌ حووسییه‌كان ئاراسته‌ی وێستگه‌ی به‌راكه‌ له‌ شاری ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات-یان كردبوو له‌ ناوچه‌ی سن ئه‌سوه‌د سه‌ر به‌ شاری متمه‌ رۆژئاوای پارێزگای جه‌وف، كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌شره‌ف راشیگه‌یاند، هه‌ندێك پارچه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دروشمی تایفی له‌سه‌ر نووسراوه‌ و ئه‌وه‌ش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه‌، چه‌كدارانی حووسیین.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیماراتیش ده‌نگۆی حووسییه‌كانی له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، به‌ درۆ خسته‌وه‌.

پێشتر كه‌ناڵی مه‌سیره‌، زمان حاڵی حووسییه‌كان بڵاوی كردبوویه‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی حووسی مووشه‌كێكی كرووزیان ئاراسته‌ی وێستگه‌ی به‌راكه‌ی ئه‌تۆمی له‌ شاری ئه‌بو زه‌بی، كردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.