سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو له وتارێكدا ئاشكرای كرد كه نامه‌یه‌كی بۆ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران ناردووه و تیایدا هۆشدارییه‌كی پێیداوه، به‌ڵام ناوبراو نامه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كالیفۆرنیا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌و نامه‌یه هه‌رگیز له‌لایه‌ن سلێمانییه‌وه نه‌كرایه‌وه، به‌ڵام من هه‌ر ده‌بوایه بینێرم، چونكه سلێمانی وتبووی كه هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئه‌و له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بخه‌نه مه‌ترسیی.
ئاسۆشێیتد پرێس له‌سه‌ر زاری پۆمپیۆ وتی: ئه‌وه‌ی له نامه‌كه‌دا بۆ سلێمانی نووسرابوو، ئه‌وه بوو كه ئێمه خودی خۆی و وڵاته‌كه‌ی به به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانیان و ده‌مانویست دڵنیا بین كه خۆی و رێبه‌رایه‌تی ئێران به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و روون له‌و هۆشدارییه ئاگاداربن.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی رێبه‌ری ئێران سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه وتبووی: به‌مدواییه كه قاسم سلێمانی له بوكه‌مالی سووریا بووه، سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به یه‌كێك له دهستوپێوهندهكانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا نامه‌یه‌كی بۆ سلێمانی ناردووه، به‌ڵام ئه‌و وتوویه‌تی نامه‌كه وه‌رناگرم و هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نییه.
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی نامه‌كه له‌لایه‌ن قاسم سلێمانییه‌وه، مایك پۆمپیۆ وتیشی كه هه‌رچه‌نده سلێمانی نامه‌كه‌ی نه‌كرده‌وه به‌ڵام راشكاوانه بڵێم، ئه‌وه نه‌بووه هۆی دڵشكانی من.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.