Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:13

فۆکس نیوز : خه‌لیفه‌که‌ی داعش هێشتا له‌ژیاندایه‌

له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی نێوان سنووری عێراق و سوریا هاتوچۆ ده‌كات
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌بوبه‌كر به‌غدا خه‌لیفه‌ی داعش هێشتا له‌ ژیاندایه‌ و خۆی له‌نزیك سنووری عێراق و سوریا شاردۆته‌وه‌.

یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه‌: به‌ پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش تا ئێستا له‌ ژیاندا ماوه‌و له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی نێوان سنووری عێراق و سوریا هاتوچۆ ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌یان پشت راست كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌غدادی له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی  نێوان شاری قائیم له‌ پارێزگاری ئه‌نبارو شاری ئه‌لبوكه‌مال له‌ سوریا هاتوچۆ ده‌كات.

گوتیشی: نازاندرێ ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداین چه‌ندن،چونكه‌ ئه‌وان خۆیان له‌نێو تونیله‌كان حه‌شارده‌ده‌ن و جاری واش هه‌یه‌ وه‌كو جووتیاری ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون، یانیش به‌ جلی ئافره‌تانه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردن: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.