Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 10:44

فیلادلفیا به‌ جیاوازی پێنج خاڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

كۆی خاڵه‌كانی فیلادلفیا بۆ سیی و دوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی فیلادلفیا سێڤنتی سیكسێرز به‌ سه‌دوهه‌ژده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوسێزده‌ خاڵ له‌ تیپی واشنتۆن ویزاردسی میوانی برده‌وه.

یاریه‌كه‌ له‌ هۆڵی وێڵس فارگۆ سێنته‌ر له‌ شاری فیلادلفیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا هه‌ردوو تیپ له‌ ململانێیه‌كی توندی یه‌كتری دابوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان، به‌ تایبه‌تی یاریزانانی فیلادلفیا كه‌ له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا ژماره‌ی خاڵه‌كانیان له‌ پێش تیپی ڕكابه‌ر بوو.

له‌ كۆتایشدا فیلادلفیا به‌ جیاوازی پێنج خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان بێل سیمۆنز سیی و یه‌ك خاڵی بۆ تیپی براوه‌ تۆماركرد.

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی فیلادلفیا له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی بۆ سیی و دوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌ .

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.