هونه‌رمه‌ندی ناسراوی وڵاتی لوبنان (ئه‌مه‌ل حیجازی) دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كه ئیتر كاری هونه‌ری ناكات ،له ئێستادا به وتنه‌وه‌ی سرودێكی ئایینی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی" فیسبووك" له په‌یجی تایبه‌ت به خۆی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داناوه كه تێیدا به وتنه‌وه‌ی سرودێكی هونه‌رمه‌ند ماهیر زه‌ین و ستایشی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بێت ده‌رده‌كه‌وێت و پیرۆزبایی یادی له دایك بوونی له موسوڵمانان ده‌كات .
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه‌ل حیجازی دوای ئه‌وه‌ی وازهێنانی خۆی له كاری هونه‌ری ڕاگه‌یاند ،مه‌راسیمه‌كانی حه‌جی ئه‌نجامداو بوو به باڵا پۆش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.