Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

به‌ شێوی دوێت گۆرانییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ ڕێگه‌ی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ و كۆنسێرته‌كان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك ده‌كرد .
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی شاری سلێمانی "شاباز زه‌مانی" گۆرانییه‌كی نوێ به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 30/11/2017 هونه‌رمه‌ند " شاباز زه‌مانی " له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆیه‌كی خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ ، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوای كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناوی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ديكة  بكات .

شاباز زه‌مانی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ،چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و پێش ئێستا زیاتر به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ ڕێگه‌ی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ و كۆنسێرته‌كان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵك ده‌كرد .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.