Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:26

خۆزگه‌ی یه‌ریڤان بڵاوکرایه‌وه‌

به‌ هۆی به‌شداریكردنی له‌ به‌شی سێیه‌می زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لوول" نێوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد .
کوردستان TV
100%


كچه‌ هونه‌رمه‌ندی كوردی باشووری كوردستان" یه‌ریڤان نوره‌دین" چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ گۆرانیگوتن كردووه‌ و خاوه‌ندی ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌ ، تازه‌ترین گۆرانی خۆی به‌ ناوی "خۆزگه‌ی من" بڵاوكرده‌وه‌ .

یه‌ریڤان هه‌ركه‌ گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌یسبوك " له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری كلیپنه‌كردنی گۆرانییه‌كه‌ی بۆ ونبوونی چه‌ند گرته‌یه‌كی  نێو كلیپه‌كه‌ی ده‌گه‌رَێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت،له‌ دوای كاركردنم بۆ ماوه‌ی ساڵێك و نیو دواجار نه‌متوانی گۆرانییه‌كه‌ كلیپ بكه‌م ,هه‌ر بۆیه‌ ته‌نیا به‌ شێوه‌ی ده‌نك بڵاومكردۆته‌وه‌ .

یه‌ریڤان نوره‌دین له‌ ئێستادا قوتابی به‌شی موزیكه‌ له‌ كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ شاری سلێمانی , ناوبراو به‌ هۆی به‌شداریكردنی له‌ به‌شی سێیه‌می زنجیره‌ درامای "گه‌رده‌لوول" نێوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.