Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد

چاودێری ھەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات
کوردستان TV
100%

ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردووه‌.

بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پێكهاتوون سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد، گوتەبێژی فراکسیۆنی زەردیش دەڵێت، ئەوانیش وەکو فراکسیۆنی زەرد بەشدارییان لەو سەردانەدا کردووە.

بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بانگێشت کراون بۆ ئەوەی وەکو پەرلەمانی کوردستان چاودێریی ئەو ھەڵبژاردنانە بکەن، بۆیە ھەر فراکسیۆنێک نوێنەری خۆی دیاری کردووە.

لەسەر داخوازی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی خۆرئاوای کوردستان شاندێكی پەرلەمانی کوردستان چاودێری ھەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی دیموکراتی باکوری سوریا دەکات، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکان بێت.

دوای ھەڵبژاردنەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کانتۆنەکانی خۆرئاوا کۆدەبنەوە و پشتیوانیان دەکەن لە سەرخستنی پرۆسەکەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی 1/12/2017 دووەمین قۆناغی ھەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی دیموکراتی باکوری سوریا بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.