گێلس دی کێرکوف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دژەتیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا، بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا بزووتنەوەی خزمەت و فەتحوڵڵا گولەنی رێبەرەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناناسێت.
لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی ئەندامانی رێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن، کە تورکیا داوای رادەستکردنەوەیان لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکات، گێلس دی کێرکوف رایگەیاندووە، پێویستە تورکیا بەڵگەی دەست هەبوونیان لە کودەتای 15ـی تەمموز بخاتە روو بۆ دیپۆرتکردنەوەیان و دەبێت لە دادگایەکی بێلایەنیش لە تورکیا دادگایی بکرێن.
تێزانین بهروارى 15ـی تەمموزی 2015، بەشێک لە فەرماندەکانی سوپای تورکیا هەوڵیان دا کودەتایەک بەسەر رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدان ئاکەپەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەدا بکەن، بەڵام ئەردۆغان بە پشتیوانیی جەماوەرەکەی، شکستی بە کودەتاکە هێناو فهتحولا گولهن بهم هویهوه تومهتبارا كرا له لایهن ئهردۆگانهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.