Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:46

به‌هۆی داڕمانی خانوویه‌کی قوڕ سێ که‌سی یه‌ک خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا

هۆكاری داڕمانه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ئاكامی داڕمانی خانووی خێزانێكی كورد سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ شارۆچكه‌ی شیروانی سه‌ربه‌ سێرت له‌ باكووری كوردستان له‌ ئه‌نجامی داڕمانی خانوویه‌كی دوو نهۆمی قوڕ، سێ كه‌سی یه‌ك خێزانی كورد گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، له‌ گوندی سۆغانڵیی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی شیروان، خانوویه‌كی دوو نهۆمی قوڕ داڕماوه‌ و تا ئێستاش هۆكاری داڕمانه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی ئافاد ده‌گه‌نه‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ هاوكاریی دانیشتوانی گونده‌كه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یان داوه‌ كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه‌دا داڕماوه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ سێ له‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژێر داروپه‌ردووه‌كان ده‌رهێنراون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥ی دیكه‌یان بریندارن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.