Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:37

 مسته‌فا چاوڕه‌ش: ئه‌وانه‌ى هه‌ڵه‌ى 16ى ئۆکتۆبه‌ریان خوڵقاند خۆیان به‌رپرسیارن 

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وانه‌ى شكان پێشمه‌رگه‌ نه‌بوون ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ به‌خوێنى خۆیان به‌رگریان له‌ كوردستان كرد، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ بوو یان هه‌رچییه‌كى دى ناوده‌نین
کوردستان TV
#4 #5 #7
100%

له‌میانه‌ی به‌رێوه‌ چوونی چله‌ی پۆلێك شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ى  ریزه‌كانی یه‌كێتى نیشتیمان كوردستان له‌ شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له كاتی په‌لاماردانی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن سوپاو حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ " به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان كه‌س له‌ كه‌سووكاری شه‌هیدان و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ له‌ شارى سلێمانى له‌ووتارێكدا مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، تیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك و دووزخورماتوو نه‌شكاوه‌ به‌ڵكو هه‌ڵه‌كراوه‌


هه‌رله‌ درێژه‌ى ووتاره‌كه‌ى مسته‌فا چاوڕه‌شدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات،ئێمه‌ له‌كوردستان هه‌موومان له‌ پرۆسه‌ى ریفراندۆم به‌شداریمان كردووه‌ وه‌ ئاڵاى كوردستانمان هه‌ڵكردووه‌ هه‌موولایه‌كیشمان پشتیوانیمان لێكرد،ناتوانین نكۆڵى لێبكه‌ین وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌رى خۆمان بخه‌ینه‌ ژێرگله‌وه‌


ووتیشى: ده‌سه‌ڵادارانى ئێستاى به‌غدا له‌ به‌عس خراپتریان به‌سه‌ر ئێمه‌ داهێنا هه‌موولایه‌كیش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن كه‌ كاتى خۆیى ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ به‌غدا ده‌سه‌ڵاتدارن باره‌گاكانیان له‌ كوردستان بوو به‌ تایبه‌تى حزبى ده‌عواى مالیكى و عه‌لى ئه‌دیب و ئه‌وانى دیكه‌، وه‌ ئێمه‌ سه‌دان هه‌زار دینارمان پێیان ده‌دا بۆ خه‌ریجییه‌كانیان و خانومان له‌و سلێمانییه‌ بۆیان به‌كرێ گرتبوو هه‌موویان لێره‌وه‌ رێچكه‌یان گرتبوو.


هه‌روه‌ها گووتى: له‌ شه‌و و رۆژێكدا چوار فرقه‌ى سوپاى عێراق و دوو فرقه‌ى پۆلیس ى فیدرالى و سوات ته‌سلیم به‌ حه‌شدى شه‌عبى كران و پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه‌بوون ئه‌ركى پاراستنیان كه‌وتبووه‌ سه‌رشان وه‌ك دیوارێك  له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان به‌رگریان ده‌كردو له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا شنگال سه‌نگه‌ریان گرتبوو. حكومه‌تى به‌غداش به‌رگریان له‌ شارى به‌غدا ده‌كرد ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ى هه‌شه‌ پێمان ره‌وا نابینن .

 
هه‌رله‌و یاده‌دا گووتى: ئه‌وانه‌ى شكان پێشمه‌رگه‌ نه‌بوون ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ به‌خوێنى خۆیان به‌رگریان له‌ كوردستان كرد، به‌ڵكوهه‌ڵه‌ بوو یان هه‌رچییه‌كى دى ناوده‌نین، به‌پرسان ده‌بێت چاره‌سه‌رى حاڵى خه‌ڵك و كه‌س وكارى شه‌هیدان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ى هۆكارى 16 ئۆكتۆبه‌ربوون ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تى لێكه‌وته‌كان هه‌ڵگرن و با چیتریش خه‌ڵك لێمان خۆش نه‌بن. وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ سه‌ره‌تا ناوماڵى یه‌كێتى رێكخه‌ینه‌وه‌ پاشان خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى بتوانین ململانێى هێزه‌كانى به‌رامبه‌رمان بكه‌ین وه‌ ئێمه‌ش په‌یمان به‌ گۆرى مام جه‌لال ده‌ده‌ین كه‌واخه‌باتمان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ تۆڵه‌ى شه‌هیدان و خزمه‌ت به‌ خه‌ڵك و خاكى كوردستان . 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.