Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:41

له‌ خورماتوو شه‌ر له‌ نێوان خۆبه‌خشه‌کان و میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی روویدا

حەشدی شەعبی زیانی گیانیی ھەیە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شارۆچکەی خورماتوو شەڕ لە نێوان خەڵکی خۆبەخش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی روویدا و بە پێی زانیارییەکان حەشد شه‌عبی زیانی گیانیی ھەیە.


بەپێی زانیارییەکانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2017 چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەڵخانلووی خوارووی خورماتوو، بازگەیان دانابوو و رێگرییان لە خەڵکی شارۆچکەکە کردووە، بۆیە خۆبەخشەکان ھێرشیان کردوونەتە سەر .

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێک، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.