ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و داخوازییانه ده‌داته‌وه و چاره‌سه‌رێكی گشتگیریشه بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌ن.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند : پێویسته له ساڵی 2018دا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێن و پێمان باشه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موویان پێكه‌وه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵبژاردن باشترین رێگه چاره‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه له‌كاتی خۆیاندا بكرێن ، چونكه هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه هێشتا زۆرێك له لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كار و ئه‌دای حكوومه‌ت رێككه‌وتوونیین، یان ره‌خنه‌یان له حكوومه‌ت هه‌یه، هه‌ندێكیان به ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ندێكیان به ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كاتی ده‌ڕۆن.
گوتیشی: پێمانوایه هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و داخوازییانه ده‌داته‌وه و هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رێكی گشتگیره بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌ن.
دارشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.