ته‌رمی ئه‌و ماسیگره‌ی كه ماوه‌ی سێزده رۆژه له ده‌ربه‌ندی رانیه وون ببوو ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه.
رزگار مامه ، په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 ی بهڕهبهیان ته‌رمی ئه‌و ماسیگره‌ی كه ماوه‌ی سێزده رۆژه له ده‌ربه‌ندی رانیه وون ببوو ، له لایه‌ن تیمی به‌ڕگری شارستانی ڕانیه دۆزرایه‌وه.
گوتیشی: دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و پشكنینی تایبه‌تی بۆ كراوه، پاش مانه‌وه‌ی دوو كاتژمێر له لای پزیشكی داد ، ته‌رمه‌كه كاتژمێر 8:30 راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدان له سه‌ر جه‌سته‌ی ماسیگره‌كه دیار نییه و ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرایه و هۆكاری خنكانی ئه‌م دوو گه‌نجه نقوم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان بووه له ئاوی ده‌ربه‌ندی رانیه، دوێنێش ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزرایه‌وه.
پێداچوونه‌وه: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.