هه‌ر یه‌ك له وڵاتی عێراق و توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیاندا بۆ ئـه‌وه‌ی فیلمی پێشمه‌رگه له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك نمایش نه‌كرێ و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی وتار پێشكه‌ش نه‌كات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئـاكام بوو.
له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ، سه‌دان بیانی و له نێویاندا و دیپلۆماتكار و كه‌سایه‌تی جیهانی ئاماده‌ی نكایشی له فیلمی پێشمه‌رگه بوون و له‌سه‌ر مێزێكی هه‌ر وڵاتێكی به‌شداربوو ناوی پێشمه‌رگه نووسرابوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵوێزی فه‌ره‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه كرد‌و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند.
دواتر بیرنارد هێنری لێڤی ، ده‌رهێنه‌ره‌ی فیلمه‌كه قسه‌ی كرد‌و وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی جیهانی ڕۆژئـاوا له باره‌ی كوردستان، پشتیوانی خۆیشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌ر له نمایشكردنی فیلمه‌كه هه‌ر یه‌ك له وڵاتی عێراق و توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیاندا بوو بۆ ئـه‌وه‌ی فیلمه‌كه نمایش نه‌كرێ و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی وتار پێشكه‌ش نه‌كات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئـاكام بوو.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.