فیلمی پێشمه‌رگه، كه له ده‌رهێنانی بێرنارد هێنری لیڤی، بیرمه‌ند و سینه‌ماكاری ناوداری فه‌ره‌نسی و جیهانیه، كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 28/11/2017 (كاتژمێر 2:30ـی به‌ره‌به‌یانی رۆی چوارشه‌ممه به كاتی هه‌ولێر) نمایش كراوه
بێرنارد هێنری لیڤی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رایگه‌یاندووه: كه هه‌موو باڵیۆزه‌كانی جیهان ئازایه‌تی و دڵنه‌رمیی پێشمه‌رگه‌یان له‌نیو فیلمه‌كه‌دا بینی.
شایانی باسه نمایشكردنی فیلمی "پێشمه‌رگه" كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌لایه‌ن نێرده‌ی هه‌ردوو وڵاتی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخرا بوو مانا‌و مه‌دلولی خۆی هه‌یه.
له‌كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه بۆ193 نوێنه‌ر و باڵیۆزانی جیهان، له بری ناوی نوێنه‌ره‌كان، وشه‌ی پێشمه‌رگه به تابلۆی رووناكی، نووسرابوو .
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.