له‌میانی یاریه‌كانی خولی نه‌رویژ یانه‌ی ئۆد سه‌ركه‌وتنێكی گرنكی به‌ده‌ست هێنا كاتێ به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر رۆزنبێرگی پێشه‌نگ بوو.
یانه‌ی ئۆد له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو یانه‌ی رۆزنبێرگی كرد، یانه‌ی میواندار به‌ئومێد بوو خۆی له‌سێیه‌مین دۆڕانی له‌سه‌ر یه‌ك بپارێزێت كاتێ میوانداری یانه‌ی رۆزبێرگی پێشه‌نگی كرد.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌ئاستێكی لاواز به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه خاوه‌ن یاریگا هه‌ر زوو خۆی گه‌یانده گۆڵی تیپی میوان و ستیڤان ملادینۆڤیچ توانی له‌خوله‌كی په‌نجاو سێ گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ یانه‌ی ئۆد تۆمار بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئهدیگ بینرۆ زۆری نه‌مابوو به‌لێدانێكی به‌هێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون بۆ یانه‌ی رۆزنبێرگ تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌نجامه كه به‌تاكه گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆد به‌كۆتا هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی رۆزنبێرگ به‌كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و یه‌ك خاڵ بووه براوه‌ی سێیه‌مین نازناوی له‌سه‌ر یه‌كی خولی وڵاته‌كه‌ی و یانه‌ی ئۆداش له‌خانه‌ی شه‌شه‌م دێت به چل و دوو خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.