بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌م/ 2017 فیلمی "پێشمه‌رگه" له ده‌رهێنانی برنار هنری لیڤی له هۆڵێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نمایش بكرێت.
رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسری له زاری رازیه عاشووری به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ راگه‌یاندن، بڵاویكردووه‌ته‌وه: نێرده‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه.
گوتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێگه به ئه‌ندامه‌كانی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات، كاری له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن.
شایانی باسه فیلمی "پێشمه‌رگه" ساڵی رابردوو له میهره‌جانی كانی سینه‌مایی نمایشكراوه، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه برنار هنری به یه‌كێك له پشتیوانانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.