Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:49

له‌ هه‌ریر په‌یکه‌ری (عه‌لی هه‌ریری) شاعێر نۆژه‌ن کراوه‌

یه‌كێك بووه‌ له‌ شاعێره‌ به‌ناوبنگه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو
Hale-harare
کوردستان TV
100%

عه‌لی هه‌ریری  یه‌كێك بووه‌ له‌ شاعێره‌ به‌ناوبنگه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو، كه‌ وه‌ك ڕێزگرتنێك و به‌ زیندوومانه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2003 په‌یكه‌رێكی بۆ له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كیی بازاڕی هه‌ریر دروست كرابوو، به‌ڵام په‌یكه‌ره‌كه‌ تێك چووبوو و زیانی زۆری پێگه‌یشتبووئێستا نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه‌.

زاهیر بناوی  سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ریر ڕاگه‌یاند: دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری (عه‌لی هه‌ریری) شاعێری به‌ناوبانگی سه‌ده‌كانی ڕابردوو، به‌ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌ی هه‌ریر، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه‌، ئه‌ركی ئه‌م كاره‌ و خه‌رجییه‌كانی گرته‌ ئه‌ستۆ و ئێستا ده‌ستمان كردووه‌ به‌ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌رده‌م ئه‌م په‌یكه‌ره‌ به‌ گوڵ و جوانكاری.

سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ریر ده‌ڵیت: دواجار به‌ هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌ی هه‌ریر، دوای هه‌وڵێكی زۆر عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و كاره‌ی گرته‌ ئه‌ستو و ده‌ستی كرد به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری عه‌لی هه‌ریری و په‌یكه‌ری خانزاد، كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستیان كردووه‌ به‌و كاره‌ و به‌ شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ و كریستاڵی په‌یكه‌ره‌كان نۆژه‌ن كرده‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌/ باس نیوس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.