شه‌وی ڕابردوو له شاری كفری ئیداره‌ی گه‌میان ده‌ستڕێژی گولـله له ماڵی رۆژنامه‌نووسێكی گه‌لی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ئیداره‌كه ده‌كرێت، كه هاوكات ئه‌و دوو كه‌سه مام و برازای یه‌كترین و رایده‌گه‌یه‌نن كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
په‌یامنێرمان له كه‌لاره‌وه پێی راگه‌یاندین دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ده‌ستڕێژی گولـله له دوو ماڵ ده‌كرێت و به هۆیه‌وه ئۆتۆمۆبیلی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری گه‌رمیان سوتێنرا و چه‌ندان فیشه‌كیش به‌ر ماڵی رۆژنامهنووسهكهو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌وتووه‌و زه‌ره‌ری ماددیی به‌ر هه‌ردوو ماڵه‌كه كه‌تووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و خانه‌واده‌یه به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ستدرێژی گولـله كراوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌م مام و برازایهو ئێستاش ئه‌و خانه‌واده‌یه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه كۆمهڵایهتیهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.