Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:58

فواد مه‌عسوم: تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌مێنێته‌وه‌

فوئاد مەعسوم: ماددەی‌ 140 دەستورییەو تا جێبەجێ دەكرێت وەكو خۆی‌ دەمێنێتەوە
فوئاد مەعسووم: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوەکو هەڵبژاردن دەمێنێتەوە
کوردستان TV
100%

فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری‌ عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، كە  ئەنجومەنی‌ پارێزگاری‌ كەركوك وەكو خۆی‌ دەمێنێتەوە،

تا ئەوكاتەی‌ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، روونیشیكردەوە كە ئەركی‌ ئەنجومەنە پارێزگاری‌ نوێ هەڵبژێرێت. و جەختیشیكردەوە كە دەبێت كۆبوونەوە لەنێوان سەرجەم لایەنەكانی‌ كەركوك بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی راگەیاند كە كەركوك نمونەیەكی‌ بچوككراوەی‌ عێراقەو لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی‌ شارەكە كۆدەبمەوە". سەبارەت بە پێشێلكاریەكانی دەستوور و مادەی 140ی دەستور مەعسوم رایگەیاند كە لیژنەیەكی‌ پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی‌ دەستورو گوتی : ماددەی‌ 140 دەستورییەو تا جێبەجێدەكرێت وەكو خۆی‌ دەمێنێتەوە.

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.