دوای رووداوهكانی 16ـی ئۆکتۆبەر، فواد مهعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ یەکەم جاره سەردانی کەرکووک دەکات.
ئهمڕۆ دووشەممە 27/11/2017، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، به سەردانێك گهیشته کەرکووک و بڕیاره لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆببێتهوه.
دوای داگیرکارکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بە بڕیاری حەشدی شەعبی زۆربەی بەرپرسە کوردەکان و نەجمەدین کەریمی پارێزگاری شەرعیی شارەکە، لەسەر کار لادران و کەسانی نزیک لەو میلیشیایانە لە شوێنیان دانراون.
به پێی زانیاریهكان سەرۆک کۆمار دەیەوێ لەو سەردانەیدا بۆ کەرکووک، لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی شارەکە بێت.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٦/١٠/٢٠١٧ سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران ھێرشیان کردە سەر خورماتوو، کەرکووک، مەخموور و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورە و داگیریان کردن و بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەھۆی ئەو داگیرکارییەوە نزیکەی 200 ھەزار ھاووڵاتیی ئاوارەی ھەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان بوون.
رۆژی چوارشەممە ١٨/١٠/٢٠١٧ کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفامێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند: ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.