Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:03

بەغدا: کێشەکانمان لەگەڵ ھەولێر بە گفتوگۆ چارەسەر ده‌کەین

مەهدی عەلاق: دەبێ دەستوور و یاساکان ببنە خاڵی یەکلاکەرەوەی كێشەكان
کوردستان TV
100%

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق تەواوی کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر دەکات.

مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت دوور لە بژاردەی سەربازی و لە رێگەی گفتوگۆی کراوە، کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

عەلاق جەختیکردەوە، دەبێ دەستوور و یاساکان ببنە خاڵی یەکلاکەرەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش ناوچە کێشە لەسەرەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە كه‌ پێشتر حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی راگەیاندووە بۆ گفتوگۆ لە چوارچێوەی دەستوور، بە مەبەستی كۆتایی ھێنان بە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.