پەرلەمانتاران ئاشكرای دەكەن كە ئەگەر هیچ پێشهاتێك ڕوو نەدات، ئەوا پێ دەچێت ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن.
مونا قەهوەچی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، پێ دەچێت ئەو هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستە بەرنامەی كار دیار نییە چی دەبێت.
ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پڕۆژەی لێبووردنی گشتی دەڵێت، پێ ناچێت لەم هەفتەیە گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام بۆ هەفتەی داهاتوو دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانەوە.
عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، پێ دەچێت ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی چوارشەم كۆبوونەوەی ئەنجام بدات، بەڵام هێشتە بە فەرمی كاتی دانیشتنەكە دیاری نەكراوە.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان دەڵێت، ئەگەر دانیشتن هەبێت لەو هەفتەیە، سبەی دووشەم بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بڵاو دەكرێتەوە و دەگات بە دەستی پەرلەمانتارانی كوردستان بۆ ئاگەداربوونیان.
پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا چوار خولی هەڵبژاردنی بەخۆیەوە بینیوە و لە ساڵی 1992 دامەزراوە و خاوەنی 110 كورسی نوێنەری حزب و نەتەوەكانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.