له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاووڵاتیانی خورماتوو ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و به‌شێكی زۆریشیان ئێستاكه له كه‌لار نیشته‌جێن، له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی پێنج داواكارییان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.
له داواكارییه‌كانی ئاواره‌كانی خورماتوودا هاتووه ..
یه‌كه‌م: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له خورماتوو به‌زووترین كات. پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان ئازاری ئاواره‌كان بدات له‌نێو خێوه‌ته‌كاندا.
دووه‌م: پێكهاتنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی خورماتوو هاتوون.
سێیه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی خورماتوو له ماڵوحاڵ، دووكان و بازاڕ، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه سووتێنراون.
چواره‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیی خورماتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی خورماتوو. ئێمه، نامانه‌وێت به‌شه‌ڕ بگه‌ڕێینه‌وه، ناشمانه‌وێت به زه‌لیلی بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به سه‌ربه‌رزی و ئاشتیانه بگه‌ڕێینه‌وه شاره‌كه‌ی خۆمان.
پێنجه‌م: دابینكردنی هێزێكی بێلایه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی خوورماتوو و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌و شاره به‌بێ جیاوازی. ئه‌گه‌ر پێویست بكات؛ هێزی ئاشتیخوازی نێوده‌وڵه‌تی بێت، ئه‌وا زۆر زۆر باشتره.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.