Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:43

فرسه‌ت سۆفی: چاوه‌ڕێی کاتی گونجاو ده‌که‌ین بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی

بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام یه‌كێك ده‌بێ له‌ بژارده‌كان
کوردستان TV
#7
100%

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ، هیچ كه‌سێ و لایه‌نێكی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ ده‌نگی زیاتر له‌ سێ ملیۆن هاووڵاتی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌

د. فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه‌: هیچ كه‌سێ و لایه‌نێكی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ ده‌نگی زیاتر له‌ سێ ملیۆن هاووڵاتی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌لی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا

هه‌روه‌ها گوتیشی:  هه‌رچه‌نده‌ ئێستا بارودۆخ له‌بار نییه‌ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام یه‌كێك ده‌بێ له‌ بژارده‌كانمان و چاوه‌ڕێی كاتی گونجاوین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.