Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:16

د. نه‌زاکه‌ت حسێن حه‌مه‌ کتێبی "میدیای جیهانی" بڵاوکرده‌وه‌

كاریگه‌ری میدیای بازرگانی جیهانی له‌سه‌ر بینه‌رانی مێ
ktebe-medi gehan
کوردستان TV
100%

ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كارۆ له‌ شاری سلێمانی كتێبی "میدیای جیهانی" به‌ چاپ گه‌یاند، كه‌ له‌لایه‌ن د. نه‌زاكه‌ت حسێن حه‌مه‌ سه‌عید نووسراوه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ پێداویستیه‌كانی نامه‌ی دكتۆرا پێشكه‌شی زانكۆی برادفۆردی به‌ریتانیا كرابوو.

له‌ كتێبه‌دا ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌یه‌، كه‌ شیكاری كاریگه‌ری میدیای جیهانی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری میدیای بازرگانی جیهانی له‌سه‌ر بینه‌رانی مێ، هه‌روه‌ها ئاشنابوونی ژنانی كوردستان به‌ میدیای جیهانی و كاریگه‌ری ئه‌و میدیایه‌ له‌سه‌ر گۆڕینی كولتوور و ناسنامه‌ی ژنان له‌م هه‌رێمه‌دا.

هه‌ر له‌م كتێبه‌دا نوسه‌ر ڕوونی كرده‌ۆته‌ كه‌ بابه‌تی زنجیره‌ دراما دۆبلاژكراو و  تا چه‌ند كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ربینه‌رانی مێ به‌ئاراسته‌ی گۆڕینی كه‌سایه‌تی و ناسنامه‌ و تێڕوانین و جیهانبینی ژنان، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ و گۆڕینی كولتوور له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌ دراماكانه‌وه‌.

شایانی باسه‌ كتێبی میدیای جیهانی، گۆڕانی كولتوور و دروستكردنی ناسنامه‌ له‌ نووسینی "پ.ی.د.نه‌زاكه‌ت حسێن"ه‌، وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌، شاسوار كه‌مال، شیڤان مه‌ولود، دیزاینی به‌رگ و ناوه‌رۆك هه‌رێم عوسمان  نه‌خشاندوویه‌تی و به‌ تیراژی هه‌زار دانه‌، یه‌كه‌م چاپی ٢٠١٧، له‌ چاپخانه‌ی كارۆی سلێمانی چاپ كراوه‌، له‌ بڵاوكراوه‌كانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ـ پرۆژه‌ی بۆردی پایته‌ختی رۆشنبیری

سه‌رچاوه‌/ مالپه‌ری وشه‌ نێت

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.