وەزارەتی بەرگریی کوەیت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێرشێکی ئێران باڵەخانەیەکی سەر بە کۆمپانیایەکی چینی لە باکووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە: دەستدرێژییە قێزەونەکەی ئێران، باڵەخانەیەکی سەر بە کۆمپانیایەکی چینی لە باکووری وڵات کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش بە باڵەخانەکە کەوت.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و ئەمە یەکەمجارە کوەیت بە فەرمی ئێران بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکەکەی تۆمەتبار بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.