Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 17:29

ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر ئوردن

100%

سوپای ئوردن، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ی تەممووزی 2026)، ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە پێنج مووشەک تێکبشکێنن کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون. ئەم پەرەسەندنە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی نوێ و "چڕی" بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان.

وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی مامەڵەیان لەگەڵ پێنج مووشەکدا کردووە کە لە ئێرانەوە بەرەو خاکی شانشینی ئوردن هاوێژرابوون." سوپای ئوردن جەختی کردەوە کە سەرجەم مووشەکەکان لە ئاسماندا ڕصد کراون و پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکشکێنراون، و هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا تۆمار نەکراوە.


لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی شەوی چوارشەممە "شەپۆلێکی چڕ و بەرفراوان" لە هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئێران بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە. ئەم خولە نوێیەی بۆردومانەکان دوای ئەوە دێت کە واشنتۆن بۆ ماوەیەکی کورت و بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان، هێرشەکانی ڕاگرتبوو.


ئامانجگرتنی خاکی ئوردن لە لایەن ئێرانەوە و وەڵامە توندەکەی ئەمریکا، نیشانەی تێکچوونی تەواوەتیی هەوڵەکانە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە. چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەزاندنی ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ لە لایەن تارانەوە، بازنەی ململانێکان بەرفراوانتر دەکات و مەترسیی جەنگێکی هەرێمیی گشتگیر زیاتر دەکات.

ئەم پەرەسەندنانە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداریی دابوو کە وڵاتەکەی ئامادەیە وانەیەکی "توند و سەخت" بە تاران بدات ئەگەر بەردەوام بێت لە هەڕەشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و ئاسایشی ناوچەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.