ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركوك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی كورد‌و پاره‌یه‌كی زۆری لێده‌ستێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێو شاری كه‌ركوك به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌كی (ڕه‌حیماوا - ڕێگای سۆنه‌گۆلی)ـی شاری كه‌ركوكـ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی (نه‌عمان) كه كاری دراو گۆڕینه‌وه بووه له‌سه‌ر بازاڕی ڕه‌حیماوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: چه‌كداره‌كان پاره‌یه‌كی زۆر له‌ماڵی هاووڵاتییه كورده‌كه ده‌به‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار راده‌كه‌ن وچه‌كداره‌كانیش له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه به‌زمانی كوردی قسه‌یان كردووه.
داڕشتنه‌وه: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.