Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:40

ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له‌ که‌رکوک هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی سوات و میلیشیا شیعه‌کان

بۆ ماوه‌یه‌ك پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولادا درێژه‌ی هه‌بووه‌
کوردستان TV
#9
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشییان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوات و میلیشیا شیعه‌كان و بۆ ماوه‌یه‌ك پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولادا درێژه‌ی هه‌بووه‌و رێگاكانی به‌ره‌و ناو كه‌ركوكیش به‌وهۆیه‌وه‌ داخراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ نێو شاری كه‌ركوك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌نزیك  730 ڕیگای چیمه‌ن - كه‌ركوك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هێزی سوات و میلیشیا شیعه‌كان و بۆ ماوه‌یه‌ك پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولادا درێژه‌ی هه‌بووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش له‌ ڕێگای حه‌ولی كه‌ركوك - به‌غدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له‌ نێوان چه‌ند چه‌كدارێك و هێزه‌ عێراقییه‌كان روویدا و بۆ ماوه‌یك ڕێگای نێوان كه‌ركوك ـ له‌یلان و رێگای كه‌ركوك ـ سلێمانی  هه‌موو ده‌روازه‌كانی كه‌ركوك داخران و هێزێكی زۆری سوات و سوپای عێراق له‌و شوێنانه‌ كۆكرانه‌وه‌ .

دارشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.