Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:05

یانه‌ی پاناسیناکۆسی یۆنانی میوانداری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی کرد.

له‌كۆی نۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ له‌ پێنج یاری براوه‌ بووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ركابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می باسكه‌ی ئه‌وروپا و له‌یاری لوتكه‌دا یانه‌ی پاناسیناكۆسی یۆنانی میوانداری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كرد.

یاریه‌كه‌ به‌جیاوازی دوو خاڵ به‌قازانجی تیپه‌ یۆنانیه‌كه‌ به‌كۆتاهات 82- 80 خاڵ.

 جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ماوه‌ی سێیه‌می یاریه‌كه‌ پاناسیناكۆس به‌جیاوازی 16 خاڵ كه‌ته‌ دوای ریال مه‌درید، به‌ڵام دواتر ئه‌و تیپه‌ توانی رێره‌وی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌رێنێته‌وه‌و شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات له‌به‌رامبه‌ر سێ دۆران.

 یانه‌ی شاهانه‌ش له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ تا ئێستا له‌كۆی نۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ له‌ پێنج یاری براوه‌ بووه‌و له‌چوار یاریش دووچاری شكست هاتووه‌.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.