Erbil 17°C شەممە 09 تشرینی دووەم 11:06

قۆناغی کۆتایی یاری تێنس لەفه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێکرد

هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتنێك پێشخست
کوردستان TV
100%

 
ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی جامی دێڤز له‌ یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ پیاوان له‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی جیهان له‌ شاری لیلی فه‌ڕه‌نسی و له‌نێوان یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی فه‌ڕه‌نساو به‌لجیكا ده‌ستی پێكرد.

له‌ یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده، یاریزانی به‌لجیكی "دێڤید گۆفینی" پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك له‌ "لۆكاس پاولی" فه‌ڕه‌نسی برده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتنێك پێشخست.

له‌ دووه‌م یاریشدا، یاریزانی فه‌ڕه‌نسی "جۆ ویلفرید سۆنگای" پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ "ستیڤ دارسیس"ی به‌لجیكی برده‌وه‌و ئه‌نجامی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كسان كرده‌وه، سۆنگا ئاستێكی به‌رزی له‌ یاریه‌كه‌دا پێشكه‌شكردو به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

جێگای باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵ ده‌دات سازكردنی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه‌ تا نازناوه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ دوای ساڵی دووهه‌زارویه‌ك به‌ده‌ست بێنێت .

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.