هونه‌رمه‌ندی كرماشانی حوسێن سه‌فامه‌نیش گۆرانییه‌ك بۆ "كرماشان" و ئه‌و ڕووداوانه ده‌ڵێت كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا هاتوون.
حسێن سه‌فایی مه‌نش یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی نه‌وه‌ی نوێی سترانبێژانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه خه‌ڵكی شاری كرماشانه و شاره‌زایانی ئاواز و مۆسیقا به خاوه‌ن ده‌نگێكی خاوێن و ره‌وان ناوی ده‌هێنن كه له ئه‌دای گۆرانیدا توانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و وزه‌یه‌كی به‌رچاوی بۆ كاری فراوان تێدا به‌دی ده‌كرێت. ده‌نگی سه‌فایی مه‌نش هه‌روه‌ها به ده‌نگێكی به‌هێز وه‌سفكراوه.
شایانی باسه میلۆدی ئه‌م گۆرانییه بورهان موفتی دایناوه، و تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌لی ڕه‌زا جه‌لیلیانه‌وه نوسراوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.