Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:19

ئه‌مریکا ناردنی چه‌ک بۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل راده‌گرێت

گۆڕانكاریی درووستده‌كات له‌ به‌رنامه‌ی كاری پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانی خۆی له‌ سووریا
ئه‌مریكا ناردنی چه‌ك بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل راده‌گرێت
کوردستان TV
100%

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ ناردنی چه‌ك بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رابگرێت .

كۆشكی سپی وتوویه‌تیی كه‌ گۆڕانكاریی درووستده‌كات له‌ به‌رنامه‌ی كاری پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانی خۆی له‌ سووریا، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ به‌ ئاشكرا ناوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی له‌ سووریا نه‌هێناوه‌. له‌ولاشه‌وه‌ توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ پشتیوانی له‌و گروپه‌ شه‌ڕڤانه‌ و ره‌خنه‌ی توندی له‌م بابه‌ته‌ ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كردووه‌ .

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ حكومه‌تی توركیا ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی ژێر چه‌تری پشتیوانیی ئه‌مریكا كه‌ له‌ سووریا له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگن به‌ تیرۆریست ناوده‌بات و به‌ باڵێكی په‌كه‌كه‌یان ده‌زانێت، به‌ڵام واشنتۆن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل واته‌ یه‌په‌گه‌ به‌ كاراكته‌رێكی گرنگی له‌ به‌ره‌ی دژی داعش هه‌ژمار ده‌كات .

له‌ مانگی مایۆی ئه‌مساڵدا واشنتۆن رایگه‌یاند كه‌ یارمه‌تیی سه‌ربازیی و چه‌ك ده‌دات به‌ گروپه‌ كورده‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتیی دیمۆكراتیكی سووریا كه‌ ده‌یانهه‌وێ ره‌ققه‌ له‌ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا پێشتر یه‌كه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پڕچه‌ك كردبوو .

رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركیا له‌ زمانی مه‌ولود چاوشئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه‌ رایگه‌یاند كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ زۆر به‌ ئاشكرا له‌ زمانی ترامپی بیستووه‌ كه‌ ناوبراو فه‌رمانی به‌ ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی خۆی كردووه‌ تا چیتر چه‌ك نه‌ده‌ن به‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.