Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:17

سه‌رۆکی رووسیا هونه‌رمه‌ندێکی کورد خه‌ڵات ده‌کات

به‌شانازیه‌وه‌ده‌ڵێ كوردم
zara
کوردستان TV
100%

خاتوون "زارا پاشا مه‌حۆی" یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ره‌ ناوداره‌كانی رووسیا و جیهان تا ێستا خاوه‌نی 9 ئه‌لبوم و سه‌دان كۆنسێرته‌.

زارا به‌زیاتر له‌ 10 زمان گۆرانی ده‌ڵێت هه‌واداری زۆر هه‌یه‌، ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هیچ جارێ نه‌ژادی خۆی له‌بیر نه‌كات و به‌شانازیه‌وه‌ده‌ڵێ كوردم.

ئه‌م هونرمه‌نده‌ به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی له‌دیسمه‌به‌ری 2016 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا، وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی كه‌ ‌پێشكه‌ش به‌ هونه‌ری كردووه‌، له‌ ‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌ ‌كۆشكی كرێملن له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری رووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا.

سه‌رچاوه‌/كوردستان 24

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.