Erbil 7°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 04:20

شانۆکار" کاوه‌ عه‌بدوڵا" به‌نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد

له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان وه‌ك ئه‌كته‌ری شانۆ كاری كردوه‌
kawa-fshkol
کوردستان TV
100%

ِدوێنێ له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری ناسراوی ڕانیه‌ كاوه‌ عه‌بدوڵا ناسراو به‌ (هاوڕێ كاوه‌ بچكۆڵ)  به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

 هونه‌رمه‌ند هاوڕێ كاوه‌ بچكۆڵ له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان وه‌ك ئه‌كته‌ری شانۆ كاری كردوه‌و كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین ده‌قی شانۆیی كردوه‌ و وه‌ك چالاكێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌دان چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و كۆڕ و سیمیناری ئه‌نجامداوه‌.

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ زیاتر له‌ سی ساڵ خزمه‌تی به‌ هونه‌ر و بواره‌ جیاجیاكانی شاره‌كه‌ی كردوه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری پێگه‌یاندوه‌ و له‌بواری ڕۆژنامه‌وانیشدا سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی پڕوشه‌بوه‌  هونه‌رمه‌ند كاوه‌چكۆل له‌نێو هاوڕێ و هاوشاریانی به‌ سونبولی خۆشه‌ویستی و نیشتیمان په‌روه‌ری ناسرابو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووساڵ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌یناڵاند به‌ڵام به‌شداری له‌سه‌رجه‌م كایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌كاندا ده‌كرد، دواكاری  له‌ كه‌مپینی هاوكاری شاری كرماشان له‌ ڕاپه‌ڕین ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هاندانی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی شاری كرماشان.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.