Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:16

له‌ که‌رکووک هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر باره‌گایه‌کی حه‌شدى شه‌عبى

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ شارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند
کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی كه‌ له‌ ناوچه‌ى فه‌یله‌قه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركووك ته‌قه‌یان له‌ باره‌گایه‌كه‌ كردووه‌و هه‌ڵاتن.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ شارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند، چه‌كدارانى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ باره‌گایه‌كی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى سه‌ر به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كرد و هه‌ڵاتن.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى كه‌ركووك، به‌ ماڵپه‌رى (غه‌د پرێس)ى سه‌ر به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی كه‌ له‌ ناوچه‌ى فه‌یله‌قه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركووك.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ دواى هێرشه‌كه‌، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌كه‌یان چوارده‌ور گرتووه‌ و به‌دواى هێرشبه‌ره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.