Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 14:40

قالیباف هۆشداری دەداتە ئەمریکا: یاساکانی یارییەکە گۆڕاون و سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوتا کۆتایی هاتووە

100%

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە واشنتن پێش ئەوەی درەنگ بێت لەوە تێبگات کە یاساکانی ململانێ لەگەڵ تاران گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوسەنگ و هاوتا کۆتایی هاتووە و گوتی: پێویستە ئەمریکییەکان لەوە تێگەیشتبن کە چیتر وەڵامەکانمان تەنها وەک خۆیان نابن، بەڵکو لەمەودوا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران، بە وەڵامێکی خێراتر، قورستر و بەئازارتر بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە تاران وەک بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ناساندوویەتی، تەنها وەک سەرەتایەک ئەژمار دەکرێن.

هەروەها ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پەنای بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد بردووە بۆ دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختەی سەرکەوتنەکانی لە گۆڕەپانی جەنگدا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ شاردنەوەی ئەو شکست و پاشەکشە سەربازییانەی کە لە ململانێکاندا تووشی بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.