Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 05:59

میامی سەرکەوتنی بەسەر یانەی بۆستۆن بەدەست هینا

بۆستۆن چاوی لەوەبوو حەڤدەهەمین سەركەوتنی لەسەر یەك بەدەست بێنێت
کوردستان TV
100%


لەمیانی یاریەكانی خولی باسكەی ئەمەریكا یانەی میامی سەركەوتنی بەسەر یانەی بۆستۆن سیلتیكس بەدەست هيناو بەئەنجانی سەدو چوار خاڵ بەرامبەر نەوەتو هەشت خال یاریەكەی بردەوە.

بۆستۆن چاوی لەوەبوو حەڤدەهەمین سەركەوتنی لەسەر یەك بەدەست بێنێت كاتی بووە میوانی یانەی میامی هیت، لەسەرەتای یاریەكەوە میامی بەهێزەوە دەستی بەیاری كردو لەماوەی یەكەم ئەو بۆستۆن بە یازدە خال بەرامبەر هەشت خاڵ پێش كەوت.

لەماوەی دووەم میامی ریزەكانی خۆی باشتر رێكخستەوەو ئەو ماوەیەی بۆ خۆی یەكلاكردوە، لەماوەی سێیەم و چوارەمی یاریەكە ئەگەرچی یانەی بۆستۆن زۆر هەولیدا رێرەوی یاریەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی هەڵاگەرێنێتەوە، بەڵام میامی بەهێزەوە بەرەنگاریان بوویەوەو یاریزان گۆران دراگیچ توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بیست و حەوت خاڵی بۆ تیپیەكەی بەدەست هێنا.

بەمجۆرە یاریەكە لەبەرژەوەندی میامی هیت بەئەنجامی سەدوچوار خاڵ بەرامبەر نەوەتو هەشت خاڵ بەكۆتا هات. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.