رۆژی چوارشه‌ممه (22\11\2017) كاتژمێر10ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆڵی سیمیناری به‌شی ده‌رونزانی له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات- زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی "ئیبراهیم سه‌مین" له‌ژێر ناونیشانی (ئاستی زانینی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئیتیكی راگه‌یاندن) كرا.
دوای 3 كاتژمێری ته‌واو له گفتوگۆكردن ماستهرنامهكه قبوڵكرا.
شایانی باسه لێژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبوون له به‌ڕێزان:
پ.ی.د مه‌ها حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆكی لێژنه، پ.ی.د ئازاد ره‌مه‌زان عه‌لی، ئه‌ندامی لێژنه ، د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه، ئه‌ندامی لێژنه، ی.د مه‌غدید ئه‌حمه‌د سه‌پان، ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.