Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:29

هونه‌رمه‌ند "نه‌سیر شه‌مه‌" نامه‌ی ماجستێر وه‌رده‌گرێت

له‌ژێر ناوی ( شێوازی موزیك)
naser shma_muek
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی عێراقی به‌ره‌سه‌ن كورد "نه‌سیر شه‌مه‌" یه‌كێكه‌ له‌ ژه‌نیاره‌ هه‌ر به‌ناو بانگه‌كانی ئامێری عود له‌ عێراق و جیهان، ناوبانگی له‌ پانتایی موزیك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عه‌ربی و جیهانی بڵاوبۆته‌وه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی چه‌ندین دانانی موزیكه‌ به‌ ده‌یان كۆنسێرتی ژانیاری عودی به‌ ته‌نها  ئه‌نجام داوه‌،وه‌كو هێمای ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وانه‌ی به‌بێ جیاوازی داوای مافی مرۆرڤ ده‌كات.

هونه‌رمه‌ند نه‌سیر شه‌مه‌ له‌م رۆژه‌نه‌دا بروانامه‌ی ماجیستێری موزیكی وه‌گرت كه‌ له‌ژێر ناوی ( شێوازی موزیك) بوو ، لیژنه‌ی گفتۆگۆ له‌ كۆمه‌ڵی د.كتۆر له‌ بواری موزیك پێك هاتبوون كه‌بریتی بوون له‌" ره‌خنه‌گری موزیك مامۆستا دكتۆر سه‌ڵاح فه‌زڵ و ره‌خنه‌گر مامۆستا دكتۆر زین نه‌سار و مامۆستا ئیناس عه‌بدولكه‌ریم سه‌رۆكی خانه‌ی ئۆپرای میسری ".

سه‌رچاوه‌/ مالپه‌ری گلگامێش

كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.