Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:06

قایمقامی هه‌ولێر: دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان ده‌ستی پێکردووه‌

نرخی نه‌وتی سپی له‌بازار دابه‌زیووه‌
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێ، چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بڕی ١٠ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق بۆ پارێزگای هه‌ولێر دابینكراوه‌ له‌ كاتێكدا پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن لتر نه‌وتی سپی هه‌یه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندی قه‌زای پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر ماڵێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی دابین بكرێت ئه‌وا پێویستمان به‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن لیتر نه‌وت هه‌یه‌.

گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه‌ بڕی ٣٠ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و بینێرێت، له‌و بڕه‌ش ١٠ ملیۆن لیتری به‌ر شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆر كه‌مه‌، ئێستاش ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌. له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ساردتره‌ و هه‌ر خێزانێك بڕی ٢١٦ لیتر نه‌وت وه‌رده‌گریت به‌ ٥١ هه‌زار دینار به‌ پێی كۆبۆنی به‌شه‌ خۆراك.

راشیگه‌یاند: نرخی نه‌وتی سپی دابه‌زیووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به‌ بازرگانان دراوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی عێراق نه‌وت بهێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌كان كه‌ نیشته‌جێی هه‌رێمن ئه‌وا به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكارێك كه‌ نرخی نه‌وتی سپی دابه‌زێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.